AP ١٤٠٢ گەڵاڕێزان ١٤ ١٤:١٦

ئەمریکا هەتا ئینگلیز خرۆشاوە؛

خۆپیشاندانی جیهانی لە دژی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە

خۆپیشاندانی جیهانی لە دژی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە

بە چڕ بوونەوەی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە، پاڵپشتی خەڵکی شارە جیاوازەکانی جیهان بۆ بەرگری لە فەلەستین و ئیدانە کردنی کۆمەڵکوژی خەڵکی غەززە ڕۆژ بەڕۆژ زیاتر دەبێتەوە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: سەرەڕای پاڵپشتی ئەمریکا و هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژاوایی لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، ڕای گشتی لە وڵاتانی جیاواز لە هەفتەکانی دواییدا بە خۆپێشاندانی بەرفراوان، پاڵپشتی خۆیان لە بەرخۆدانی فەلەستین و ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل نیشان دا.

لە درێژەی پاڵپشتی جیهانی خەڵکی فەلەستین، دوێنێ شەممە جگە لە شاری واشنتۆن، لە تۆرێنتۆ و پێتەختی وڵاتانی ئەورووپی لەوانە لەندەن، پاریس و بەرلین خۆپیشاندانی پاڵپشتی لە غەززە بەڕێوە چوو.

شەوی شەممە هەزاران کەسی ئەمریکی لەوانە 50 فەرمانبەری دەوڵەتی جۆبایدن و ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی کۆنگرە لە شەقامەکانی واشنتۆن کۆ بوونەوە و دروشمیان دا و داوای ئاگربڕی بەپەلەیان کرد. هەروەها چەند بەرپرسی ئەمریکی لە نارەزایەتی بە پاڵپشتی ئەمریکا لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل دەستیان لە کار کێشایەوە.

هەروەها لە هەفتەکانی ڕابردوودا و دوێنێش لە شەقامەکانی لەندەنی پێتەختی بریتانیا و شارەکانی دیکە لەوانە مەنچێستێر و ئەدینبرۆ خەڵک بۆ پاڵپشتی لە فەلەستین هاتنە سەر شەقام و نارەزایەتی خۆیان لە ئەو بارەوە ڕاگەیاند. هەوەها داوای ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە و ئاگربڕیان کرد.

هەزاران کەس لە خۆپیشاندانی پاریسی پێتەختی فەڕەنساش جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە دژی غەززەیان ئیدانە کرد.

خەڵکی ئەڵمانیاش بە وتنەوەی دروشمی کۆمەڵکوژی ڕابگرن هاتنە سەر شەقام و پاڵپشتی خۆیان لە گەلی فەلەستین راگەیاند

لە درێژەی پاڵپشتی خەڵکی ئەندونیزیا لە فەلەستین و ئیدانە کردنی جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ئەمڕۆ یەکشەممە سەرەڕای بارینی بەخوڕی باران ملیۆنان کەس هاتنە سەر شەقامەکان لە جاکارتا و لە دژی ئیسرائیل دروشمیان وتەوە.

News ID 47929

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha